*گەدەپۆسی بەر موسڵدان لە منداڵان ( فتقی بەر موسڵدان) (Inguinal Hernia)*
ـ فتقی لا ڕان یەکێکە لە هەرە باوترین حاڵەتە نەشتەرگەریەکان کە لە منداڵان ڕوودەدات بە ڕێژەی (١ـ٥%).
*هۆکارەکان:-
١-لە ئەنجامی دانەخرانی بەشێکی پەردەی پێریتۆنی درووست دەبێت ، کە سک ماکییە.
٢-فاکتەری بۆماوەیی لە خێزان ڕۆڵ دەبینێت.
*نیشانەکان و دەست نیشانکردن:
-لە هەردوو ڕەگەز ( کچ و کوڕ) دەبینرێت.
ـ لە لای ڕاست ، چەپ ، یان هەردوو لا دەبێت.
ـ بە شێوەی هەڵئاوسان ( ئەستوربوون ) بە دیار دەکەوێت لە بەشی خوارەوەی سک.
لە کوردەواری خۆمان پێی دەڵێین ( بەر موسڵدان یان سەر موسڵدان ) ، یان لە لاتەنیشتەکانی ئەندامی دەرەوەی زاوزێ.
ـ زۆر جار تەنها لەکاتی گریان ،کۆخە ، پیکەنین،یان یاری کردن هەڵئاوسانەکە دەبینرێت.
ـ هەست کردن بە ئازار لە بەشی سەرەوەی ڕان یان سەرموسڵدان.
ـ دروست بوونی گرێ.
ـ ئەگەری دەرکەوتنی زیاترە لە منداڵە ناکامەکان ( زووتر پێش وادەی خۆیان لە دایک دەبن)، منداڵی داون، وە لەو منداڵانەی کە نەخۆشی یە بۆماوەیی یەکانی ماسولکەیان هەیە.
*چارەسەرکردن:
ـ چارەسەری فتق لە منداڵان بە نەشتەرگەری دەبێت لەژێر سڕکەری گشتی لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری.
ـ پێویستی بە خەواندن و مانەوە نابێت لە نەخۆشخانە، جگە لەو حاڵەتانەی کێشەی تری تەندروستیان هەبێت.
*ماکەکانی فتق:
١. ئازار لە کاتی ڕۆیشتن و یاری کردن بە هۆی گەورەیی فتقەکە .
٢ـ گیرانی فتق ، لە ترسناکترین حاڵەتەکانە ئەگەری ڕوودانی زیاترە لە منداڵی خوار یەک ساڵ و بە تایبەت تر لە( ٣) سێ مانگی یەکەمی تەمەن و لە منداڵە ناکامەکان.
لەوحاڵەتە بەشێک لە ڕیخۆڵە گیرژ دەخوات لە ناو کیسی فتقەکە، هەندێک جار بەشێک لە میزڵدان، زۆرێک لە کاریگەری لاوەکی لەسەر ژیانی منداڵ درووست دەکات.
ـ لە ڕەگەزی مێ ئەگەری گیرانی هێلکەدان هەیە لە ناو کیسی فتق .
*چۆن گیرانی فتق بناسرێتەوە:
١. گرێ ( ئەستوربوون) ەکی ڕەق،کە لە کاتی جوڵەو گریانی منداڵەکە گەورەو بچووک نابێتەوە.
٢.گریانی بەردەوام و ناڕەحەتی زۆر.
٣.کەمی ئارەزوو بۆ خواردن.
٤.قەبزی.
٥.سووربوونەوەو شین هەڵگەرانی پێستی سەر فتق.
٦.ڕشانەوە (ئەگەر کاتی گیرانەکە زۆر بێت ڕەنگی کەسک دەبێت).
ـ لە ئەگەری بوونی هەریەک لەونیشانانە لە منداڵێک کە فتقی هەبێت ( تەنانەت ئەگەر منداڵەکە پێشتریش نەزانرابێت فتقی هەیە بەڵام ئەم نیشانانەی هەیە)، پێویستە بە زووترین کات لە لایەن پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری ببینرێت بۆ دڵنیابوون لە حاڵەتەکەو دەست نیشانکردنی.
*چارەسەرکردنی فتقی گیراو:
ـ کاتێک نەخۆش زوو دەگەیەنرێت بۆ نەخۆشخانە و لەلایەن تیمی نەشتەرگەری منداڵان دەبینرێت ، ئەگەری گەڕاندنەوە ( بردنە ژوورەوە) ی فتقەکە زیاترە وە نەشتەرگەریەکە بە شێوەی سارد لە داهاتووەکی نزیک دەبێت بکرێت ، کە دەرئەنجامی زۆر باشترە، بەڵام لە ئەگەری درەنگ کەوتن و هەست نەکردن بە حاڵەتەکە، چانسی گەڕاندنەوەی فتقەکە زۆر کەم دەبێت و پێویستی بە نەشتەرگەری کت و پڕ دەبێت.
*ماکەکانی گیرانی فتق:
ڕەش بوون ( گانگرین) ی
١. ڕیخۆڵە لە هەردوو ڕەگەز.
٢.هێلکەگوون لە نێر.
٣. هێلکەدان لە مێ.
بە هیوای سەلامەتی بۆ منداڵە چاوگەشەکان.
بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی کردن بەسکرتێری د.ھەدیە مھدی پسۆری بواری نەشتەرگەری منداڵان پەیوەندی بەو ژمارەیە بکەن
07501001842