ناوى نه‌خۆشخانه
نه‌خۆشخانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى میهره‌بانى
پێناسه‌ى نه‌خۆشخانه:
نه‌خۆشخانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى میهره‌بانى پڕۆژه‌یه‌كى كه‌رتى تایبه‌تى وه‌به‌رهێنانى مرۆییه ، واته تێكه‌ڵه‌یه‌كه له كارى مرۆیى و وه‌به‌رهێنان ، له 7500 پشك پێكهاتوه ، دوو جۆر پشكى هه‌یه: جۆرى یه‌كه‌م بریتیه له پشكى خێرى واته خاوه‌نى پشكه‌كان قازانجیان ناوێت ، قازانجه‌كه‌ى ده‌چێته نێو سندوقى میهره‌بانى كه سندوقێكى تایبه‌ته به یارمه‌تیدانى نه‌خۆشانى هه‌ژار و چاره‌سه‌ركردنیان له ڕێى داهاتى ئه‌م سندووقه‌وه، جۆرى دووه‌م بریتیه له پشكى وه‌به‌رهێنان و خاوه‌ن پشكه‌كانیان وه‌ك وه‌به‌رهێن له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن و به‌پێى داهاتى ساڵانه قازانجه‌كانیان به‌ده‌ست ده‌گات .
درووشم و لۆگۆى نه‌خۆشخانه:
بریتیه له دوو ده‌ستى كراوه هاوشێوه‌ى دڵه و هێمایه بۆ میهره‌بانى و به‌خشنده‌یى ، له ژێره‌وه‌یدا وه‌ك گه‌ڵاى دار گەشە ده‌كات و به دڵسۆزى و لێزانى كه درووشمى سه‌ره‌كى نه‌خۆشخانه‌یه خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به نه‌خۆش و هاوڵاتى ده‌كات.
دیدگاى نه‌خۆشخانه :
پێشه‌نگ بوون له پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به كوالێتیه‌كى به‌رز و به‌شدارى كردن له په‌ره‌پێدان و پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى.
په‌یام :
پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى و چاودێرى ته‌ندروستى ئاست به‌رز به هاوڵاتى به ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م له سه‌ر بنه‌ماى متمانه كردن به یه‌كتر و به‌ها ڕه‌وشتیه هاوبه‌شه‌كان و پێوه‌ره‌كانى سه‌رده‌م.
به‌هاكان:
سه‌لامه‌تى، شه‌فافیه‌ت، به‌رده‌وامى، ڕێزگرتن، كاركردن به‌تیم، به‌رپرسیارێتى، نوێگه‌رى و میهره‌بانى
ئامانجه‌كان:
ئامانجه گشتیه‌كان
1- گه‌شتن به به‌رزترین ئاستى پزیشكیى له‌سه‌ر ده‌ستى لێهاتووترین پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى ، كارگێڕى و فه‌راهه‌م كردنى ئاسووده‌یى بۆ نه‌خۆش.
2- ده‌سته‌به‌ر كردنى چاودێرى ته‌ندروستى بۆ نه‌خۆش و سه‌ردانیكه‌رانى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به تێچوویه‌كى گونجاو.
3- فه‌راهه‌م كردنى چاودێرى ته‌ندروستى ته‌واو به كوالێتیه‌كى به‌رز.
4- مسۆگه‌ر كردنى سه‌لامه‌تى نه‌خۆشه‌كان و دروست كردنى متمانه به سیستمى چاودێرى ته‌ندروستى.
5- دانان و دامه‌زراندنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى گواستراوه.
ئامانجه تایبه‌ته‌كان
- بەرامبەر به نه‌خۆشه‌كانمان:
• كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ نه‌خۆش و خانه‌واده‌كانیان ڕێك ده‌خه‌ین، به‌و په‌ڕى بایه‌خ و هاوسۆزى و ڕێز و دڵسۆزیه‌وه چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین و نهێنیه‌كانیان ده‌پارێزین.
• چاودێرى ته‌ندروستى به‌وپه‌ڕى لێهاتووییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاریه‌كانمان به نوێترین شێواز به‌رده‌ستى هه‌موولایه‌ك بێت.
- به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌رانمان:
• ئێمه به باشى هه‌ست به كۆشش و شه‌ونخوونى كارمه‌ندانمان ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێ كردنى ئامانجه‌كانمان، بۆیه كه‌شێكى كارى له‌بار و ئاسووده‌و خاوێنیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنین .
• ڕێز له كه‌سایه‌تى هه‌موو كارمه‌ندێك ده‌گرین و گوێ له خه‌م و پێشنیاره‌كانیان ده‌گرین ، جگه له‌مه‌ش نوێترین ته‌نكنه‌لۆژیاى سه‌رده‌میان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست و له هه‌مان كاتدا هه‌لى گه‌شه و په‌ره‌پێدان و به‌ره و پێشچوونى به‌رده‌وامیشیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنین.
- به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌مان:
به‌پرسیارین له سه‌ركه‌وتنى داهاتووى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و سه‌لماندنى تواناى كێبڕكێ كردن له‌سه‌ر ئاستى جیهانى، كارایانه كارده‌كه‌ین بۆ دانانى ئه‌و سیاسه‌ت و چوارچێوانه‌ى كه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان جیا ده‌كاته‌وه و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى پێده‌به‌خشێت له داهاتوودا.
- به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان:
وه‌ك نه‌خۆشخانه و كارمه‌ندان به‌رپرسین له كاركردن به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى كۆمه‌ڵگه و نه‌خۆشه‌كانمان، پێشه‌نگ ده‌بین له دروست كردنى ژیانێكى ته‌ندروستانه تر له كۆمه‌ڵگه‌دا.
- به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه ئه‌كادیمى و ته‌ندروستیه‌كان:
پاڵپشتى كردن و به‌هێز كردنى توێژینه‌وه‌ى زانستى و كه‌رتى ته‌ندروستى به هه‌ردوو به‌شى گشتى و تایبه‌ته‌وه، له‌ڕێگه‌ى به‌هێز كردنى به‌شى توێژینه‌وه‌ى زانستى و ڕاهێنان پێكردنى ده‌رچوانى دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان به‌هه‌موو پسپۆڕیه‌كانیه‌وه.
سیاسه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى میهره‌بانى:
نه‌خۆشخانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى میهره‌بانى هاوشێوه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى تر خاوه‌ن سیاسه‌تى كاركردنى تایبه‌تى خۆیه‌تى بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌كان وسیاسه‌ته‌كانى كه بریتیه له:
1- نه‌خۆش به به‌هاترین سه‌رمایه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه.
2- پێشكه‌ش كردنى باشترین كواڵێتى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به نرخێكی گونجاو.
3- گه‌شتن به ئاستى نه‌خۆشخانه جیهانیه‌كان.