له بارچوون چیيه؟
لەدەستدانی کۆرپەلە پێش گەورەبوونی و گەیشتنی بە ٢٤ هەفتە بە لەبارچوون لەقەڵەم دەدرێت.
لەبارچوون حاڵەتێکی زۆر باوە و کۆمەڵێک کێشە و بێتاقەتی زۆری بەدواوەیە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە (٥)ئافرەتی سکپڕ(١) ئافرەتیان سککردنەکەی بە لەبارچوون کۆتایی دێت.
ئەزمونی کردنی ٣ لەبارچوون و زیاتر بەدوای یەکدا پێی دەڵێن لەبارچوونی دووبارە و لەھەموو (١٠٠)خێزانێک(١)خێزان تووش دەبێت.
هۆکارەکانی چییە؟
1-لەبارچوونی زوو بەهۆی باش گەورەنەبوونی کۆرپەوەیە کە ئەمەش بەهۆی تێکچوونی جیناتی کۆرپەکەوەیە لەکاتی پیتاندنی هێلکە بە سپێرم.
2- لەبارچوونەکانی تر هەتا ئێستا زانست هۆکارێکی دیاریکراوی بۆ نەدۆزیوەتەوە بەڵام گەورەبوونی تەمەنی دایک و سەروو ٣٥ ساڵی شانسی لەبارچوون زیاد دەکات.
بەڵام ئەم هۆکارانە دەکرێت کاریگەری هەبێت:
3- جگەرە کێشان.
4- کحول خواردنەوە.
5- تلیاک و دەرمان بەکارهێنان.
6- هەبوونی کێشەی سکپربوون.
7- نەخۆشی شەکرەی کۆنترۆڵ نەکراو.
8- کێشەی رەحم و دەرچەی رەحم لە دایکەکەدا.
نیشانەکانی لەبارچوون چییە؟
1-باوترین نیشانە خوێن بینینە.
2- هەروەها ئازاری بەشی خوارەوەی سک زۆر باوە.
3- هەندێك دایک هیچ نیشانەیەکی تێدا دەرناکەوێت و کە دەچێت بۆ سۆنەر دەبینرێت منداڵەکەی لەبارچووە.
بەداخەوە لەبارچوون سترێسێکی عاتفی زۆر دروست دەکات ، بۆیە پاڵپشتکردن و یارمەتیدان ئەرکی هەموو چواردەورەکەیەتی، هەروەها زۆر گرنگە سەردانی دکتۆری دەروونی بکرێت و دڵنەوایی دایکەکە بدرێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی کردن بەژمارەی سکرتێری د.بەیان محمد پسپۆڕی بواری ئافرەتان پەیوەندی بەو ژمارەوەبکەن:07501001836