ئازاری پشت و هۆكاره‌كانی:
ئازاری پشت یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان، وا له كه‌سی نه‌خۆش ده‌كات توانای جوڵە و كاری ڕۆژانه‌ی كه‌مبێته‌وه.
نیشانه‌كانی ئازاری پشت:
١-هه‌ستكردن به زه‌بر و ئازارێكی زۆر به‌هێز.
٢-ئازاری ماسولكه‌كان.
٣-ئازارێك وه‌ك تیشك به‌ره‌و قاچه‌كان ده‌ڕوات.
ئه‌م ئازاره له گه‌ڵ جوڵه‌ی ڕۆژانه‌دا زیاد ده‌كات,وه‌ك دانیشتن و چه‌مانه‌وه و ڕۆیشتن و هه‌ڵگرتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی شتی قورس و وه‌ستان یان هه‌ر جوڵه‌یه‌كی تر.
ئازاری پشت زۆربه‌ی كات له‌پڕ ڕووده‌دات و چەند هه‌فته‌يك ده‌خایه‌نێت.
هه‌ندێ جار به هۆی هه‌ڵگرتنی قورساییه‌كه‌وه یان برینداربوونه‌وه دروستده‌بێت.
جۆری ئازاره‌كه‌ش ده‌گۆڕێت هه‌ندێ جار توندوبه‌هێزه و هه‌ندێ جاریش هێواشتره و زۆر ده‌خایه‌نێت.
هۆكاره‌كانی ئازاری پشت ئه‌مانه‌ن:
١)گرژبوونی ماسولكه به‌سته‌ره ماسولكه‌كان ،ئه‌مه‌ش به هۆی هه‌ڵگرتنی قورساییه‌كی زۆر یان له جوله‌یه‌كی هه‌ڵه‌وه په‌یدا ده‌بێت ،ده‌بێته هۆی ئازارێكی زۆر و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كان.
٢)له نێوان بڕبڕه‌كاندا كیسه‌یه‌كی جیڕ هه‌یه كه شله‌یه‌كی لینجی تێدایه ، واده‌كه‌ن كشان و نوشتانه‌وه و چوونه‌وه‌یه‌ك ڕووبده‌ن ، به كه‌بوونه‌وه‌ی جیڕییه‌كانیان په‌ستان ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ماره‌كانی ده‌وروبه‌ریان و ئازاری پشت دروستده‌بێت.
٣)هه‌ندێك جار بڕبڕه‌كان ده‌چنه سه‌ریه‌ك یان دوور ده‌كه‌ونه‌وه ، له‌م كاته‌دا ئازارێكی زۆر هه‌ست پێده‌كرێت,ئازاره‌كه به‌ره‌و سمت و قاچه‌كان ده‌ڕوات.
٤)هه‌ندێك جاریش هۆكاری ئازاره‌كه لە هه‌وكرنه‌وه په‌یداده‌بێت و ده‌بێته هۆی ته‌سك كردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ری ناوه‌وه‌ی بڕبڕه‌كه و فشار ده‌كه‌وێته سه‌ر دڕكه‌په‌تك ،ئه‌م جۆره هه‌وكردنه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له به‌شی خواره‌وه‌ی بڕبڕه.
٥)ئۆستیۆپرۆسس له م حاڵه‌تەدا ئێسكه‌كان توشی داخوران ده‌بن ،ده‌بێته هۆی داخوران و شكانی ناوه‌كی له بڕبڕه‌ی پشت ،كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ دروستبوونی ئازاری پشت.
٦)جگه له‌م هۆكارانه هۆكاری تر هه‌ن ،بۆ نموونه: كێشه له كۆئه‌ندامی ده‌ماردا ، كۆئه‌ندامی ميزه ڕۆ ، شه‌كره……
خۆشبه‌ختانه چه‌ند ڕێ وشوێنێك هه‌ن واده‌كه‌ن ئازاری پشت كه‌مبكرێته‌وه و نه‌هێڵدرێت.
هه‌ندێك چاره‌سه‌ری سه‌رەتایی هه‌ن ده‌توانین له ماڵه‌وه بیانکەین وه‌ك : مه‌ساجكردن ، هه‌ندێ ڕاهێنانی تایبه‌ت و خواردنی هه‌ندێ ده‌رمانی ئازارشكێن.
له كاتی جوڵه‌دا ده‌بێ زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت ، له هه‌ندێ حاڵه‌تدا بارودۆخه‌كه به وریایی و ڕاهێنانی چاره‌سه‌ر نابێت ، له كاتی هه‌ستكردن به هه‌ندێك نیشانه‌ی وه‌ك : دابه‌زینی كێش به خێرایی ، ئازاری قاچه‌كان بریندار بوون ، تای زۆر ، هه‌وكردن یان هه‌ڵاوسانی پشت ، ناڕه‌حه‌تی له كاتی میزكردن ، سڕبوونی حه‌وز و سمت.
پێویسته ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت ، له‌م كاته‌دا پزیشك پشكنینی وێنه‌ییت بۆ ده‌كات وه‌ك :
CT-scan
X-ray
MRI
له‌م كاته‌دا پزیشك چاره‌سه‌ر و ڕێوشوێنی پێویستت بۆ ده‌ستنیشانده‌كات ، ڕه‌نگه واپێویست بكات نه‌شته‌رگه‌ریت بۆ بكرێت.
د.هیمداد هادی حمید
پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و بڕبڕەی پشت و دەمارەکان