نەخۆشی ئاوی ڕەش (زەختی چاو)چیە؟
ئەم نەخۆشیە دروست دەبێت لە ئەنجامی زیاد بوونی زەختی ناو چاو، بەهۆی کەم بونەوەی ڕێڕەوەکانی دەرچوونی ئاوی ناو چاو کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەو دەمارەی کە لە چاوەوە دەچێت بۆ مێشک.
"لە جیهاندا 4.5 ملیۆن کەس نابینان بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە"
نەخۆشی ئاوی رەشی چاو یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە درەنگ دەست نیشان دەکرێت چونکە نیشانەکانی دیار نین لە سەرەتاوە بەڵکو لە ماوەی چەند مانگێک بۆ چەند ساڵێک دەردەکەوێت،
کاتێک نەخۆش دێتە لای دکتۆر کە بەرە بەرە مەودای بینی کەم بووە بەڵام لەو کاتەدا زیانێکی زۆر بە دەماری چاو گەیشتووە.
بۆیە پێویستە هەموو کەس شەش مانگ جارێک پشکنینی چاو ئەنجام بدات.
ھۆکارەکانی دروست بوونی:
١-تەمەن
٢-ھەبوونی نەخۆشیەکە بەھۆی بۆماوەیەوە
٣-نەتەوە( هەندێک نەتەوە ئەگەری توشبونیان بە ئاوی رەش زیاترە).
٤-نەخۆشی وەک شەکرە ونزیک بینی...ھتد.
ئەگەری ھەیە ھەموو کەسێک توش بێت بەلام زیاتر گەورەسالان توش دەبن.
چارەسەریەکان
١-قەترەی چاو
٢-نەشتەرگەری
٣-لێزەر بەپێی جۆری نەخۆشیەکە
پسپۆڕی نەشتەرگەری چاو