زانیاری تەندروست


کەمی ئارەزووی خواردن لە منداڵاندا (loss of appetite )

کەمی ئارەزووی خواردن یاخود ئیشتیها یەکێکە لە کێشە باوەکان لە نێو منداڵاندا ڕۆژانە ڕووبەروومان دەبێتەوە کە زۆر جار دەبێتە هۆی ناڕەحەتی دایک و باوکان گلەیی ئەوە دەکەن کە منداڵەکەی بە گوێڕەی پێویست خواردن ناخوات و گەشەی کەمە .
ئارەزووی خواردن لە منداڵاندا بەگوێرەی کۆمەلێک هۆکاری فسیولۆجی و جەستەیی گۆڕانکاری بەسەر دادێت بە درێژایی تەمەنی منداڵ کە گرینگترنیان بریتین لە :
١- کەمی ئارەزووی خواردنی فسیولوجی یاخود سرووشتی : منداڵ لە ماوەی ژیانی بە چەند قوناغێکی گەشە دا تێپەردەبێت پێی دەلێن (قوناغەکانی گەشەکردن) ، لەماوەی گواستنەوەی لە قوناغێک بو قوناغێکی تر هەروەها گوڕانکاری لە ئارەزووی خواردن ڕوو دەدات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئیشتهای خواردن بۆ نمونە قوناغی ددان دەرکردن ، گاگۆلەکردن ، ڕۆیشتن ، قسەکردن ...
٢-هۆکارە جەستەیی یەکان :
نەخوشی جەستەیی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن لە منداڵاندا ، بۆ نمونە هەوکردنی گەروو ،هەوکردنی گوێچکە ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ، هەوکردنی سیەکان ، هەوکردنی ریخۆلە ، قەبزی ، توشبونی کرمی ریخۆلە ..
کەمخوێنی و کەمی رێژەی ئاسن ( یەکێکە لە هۆکارە باوەکان ) ، هەروەها کەمی ڤیتامینەکان ....
٣ -هۆکاری دەروونی : زور جار منداڵ ئارەزووی خواردنی لەدەست دەدات هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی دەروونی وەکو پەستی ، ترس و تۆقین ، خەمۆکی ، کێشەی ناو خێزان و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵ.
٤- هۆکاری تر:
١-خواردنی خواردمەنییە نا تەندروستەکان وەک شکوڵاتە ، جبس ، شەربەت و شیرینییە دەستکردەکان کە دەبێتە هۆی پڕکردنی گەدەی منداڵ هەست نەکردن بە برسیەتی و ڕەتکردنەوەی خواردنە تەندرووستەکان .
٢- زۆرکردن لە منداڵ بو خواردن : زورجار زۆرکردن لە منداڵ بۆ خواردن دەبێتە هۆی دروستبوونی جۆرێک لە عینادی لای منداڵ و ڕەتکردنەوەی خواردنێک بەتایبەتی یان خواردن بە گشتی.
٢-کەمی جوڵە: یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی کەمی خواردن بریتیە لە کەمی جوڵە و زۆر دانیشتن بە دیار ئامێرە ئەلیکترونیەکان و شاشەی TVو وەرزش نەکردن دەبێتە هۆی کەم سەرفکردنی ووزە لە ئەنجامدا کەمکردنەوەی خواردن لە منداڵان دا .
بۆ ئەوەی بزانین کە ئایا منداڵ بەگوێرەی پێوویست خواردن ناخوا یاخود ئەو خواردنەی دەیخوات کفایەتی هیچ کێشەی نیە پێوویستە منداڵ ببینرێت لە لایەن پزیشکی منداڵان و کێش و باڵای بپێورێت و گەشەی تەواوی منداڵەکە تاوتوێ بکرێت.
وە بەگوێرەی هۆکارەکەی چارەسەری پێوویستی بو بدۆزرێتەوە.
بە هیوای لەش ساغی بو منداڵە چاوگەشەکان.


پزیشکی پسپۆڕی منداڵان/بۆرد عەرەبی