دەرچونی جومگەی حەوز (لەگەنە)لە منداڵان (خلع ولادي).
باوترین نەخۆشیە لە مناڵی تازە لەدایک بوو وە زیاترە لە کچ.
هۆکارەکان:
۱. منداڵی یەکەم بێت
۲. کچ
۳. لەخێزان نەخۆشیەکە هەبێ
٤. لە زگی دایک دانیشتبێ
دەستنیشانکردن:
۱. ئەگەر تەمەنی مناڵ لە ۳ مانگ کەمتربێ؛
دوو تاقیکردنەوەی تایبەت هەیە(barlow and ortolani) کە لەلایەن پزیشکی پسپۆر ئەنجامدەدرێ بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە هەروەها بە ئەنجامدانی سۆنار (ultrasound).
۲. ئەگەر تەمەنی مناڵ لە ۳ مانگ زیاتربێ؛
لەلایەن خێزان هەستی پێدەکرێ بۆ نمونە جومگەی حەوزی بەتەواوەتی لێک نابێتەوە(وێنە ژمارە ۱) لەکاتی گۆرینی هەروەها کورت بوونی قاچ و نارێکی لە رۆیشتن.
هەروەها بەئەنجامدانی سۆنار.وە تیشک گرتن بەتایبەت ئەگەر لە ٤-٦مانگ گەورەتربێ.(وێنە ۲)
چارەسەر:
۱. دانانی قایشی تایبەتی پاڤلیک هارنێس(pavlik harness) ئەگەر مناڵەکە تەمەنی لە ٦ مانگ کەمتربێ.(وێنە ۳)
۲. لەگەچکردن و هێنانەوەی جومگە لە ژێر بەنج ئەگەر مناڵەکە لە ٦ مانگ زیاتربوو.(وێنە٤)
۳. نەشتەرگەری و هێنانەوەی جومگە بە برین زیاتر بۆ ئەو مناڵانەی لە سەروو ۱ ساڵن.
خۆپاراستن:
پێویستە منداڵەکەت نەکەیتە لانک و قۆنداخ.
بۆ سەردانی کردنی دکتۆر بۆ ئەم حاڵەتانە وەکوو ئێسک و شکان ئەتووانن سەردانی دکتۆر محمد عبداللە بکەن پسپۆڕی ئێسک و شکان لە نەخۆشخانەکەمان
بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی سکرتێرەکەیەوە بکەن ٠٧٥٠١٠٠١٨٣٧