چۆن دايكان بتوانن بڕى شيرى خۆیان زياد بكەن؟؟!!
١- دواى يەك كاتژمێر لە لەدایکبوونى كۆرپەكەت شيرى خۆتى بدەرێ.
٢-زوو زوو و بەڕێكى شيرى خۆتى پێبدە لە 8 – 12 جار لە ڕۆژێكدا و كاتەكانى شيردان دوامەخە بەڵكو لە هەمان كات شير بە كۆرپەكەت بدە .
٣- هەوڵ بدە بە پەمپى رِاكێشانى شير ، شير لە مەمكەكانت دەربدەيت .
٤-دڵنيابە لەوەى كە كۆرپەكەت بە دروستى مەمكى گرتوە چونكە ئەمەش دەبێتە هۆى زيادبوونى شير لە دايك.
٥- هەردوو مەمك بەنۆرە بەكار بهێنە بۆ شيردان بە كۆرپەكەت .
٦- قسە لەگەڵ پسپۆرِى منداڵان يان ئافرەتان بكە دەربارەى ئەم چارەسەريانەى بڕى شير كەمدەكەنەوە لە دايك.
٧- ئەم خۆراكانە بخۆ كە ڕێژەى شيرى دايك زياد دەكەن وەك : شۆفان، چەرەزات، سەوزە ڕەنگ تاريكەكان، قەيسى ، پەتاتە ، گێزەر، گۆشتى پەلەوەر، شير و بەرهەمەكانى، هێلكە، ماسى و گۆشتى سوور بە بڕى گونجاو.
٨- خواردنەوەى بڕێكى باش لە ئاو.
٩- گياى سرووشتى وەك : زەردەچەوە، ڕەشكە، شمرى، ڕەيحان، پونگ، جۆ، گوڵە حاجيلە.
١٠-پاقلەمەنیاکان:نیسک