چۆن خۆت ئامادە دەکەیت بۆ لێنۆری بەکتریای گەدە(H.pylori)لەھەناسەدا؟
لەبابەتی رابردوودا ئاماژەمان بەوەکرد کە (Urea breath Test) مەبەستمان دەست نیشانکردنی بەکتریای گەدەیە (H.pylori) لەھەناسەدا کەبەڕێگایەکی (Golden standard) ھەژماردەکرێت بەڵام پێویستە پزیشکی پسپۆر یان دکتۆری تاقیگە ئەم ڕێنمایانە بداتە نەخۆش پێش ئەنجامدانی لێنۆرەکە:
١- نەخواردنی خواردن و خواردنەوە (ئاو) شەش کاتژمێر پێش ئەنجام دانی لێنۆرەکە.
٢-نەخواردنی جگەرەو بنێشت جوین (Chewing gum) و دەم شۆر (mouth wash) و ددان شوشتن (٨-١٢) کاتژمێر پێش ئەنجام دانی لێنۆرەکە.
٣-بەکارنەھێنانی ھیج دژە زیندەکیەک (Antibiotic) دوو ھەفتە پێش ئەنجام دانی لێنۆرەکە.
٤-بەکارنەھێنانی دژە زیندەکی (Antibiotic) کە ماددەی (bismuth)ی تێدا بێت وەکو میتیرۆنیدازۆل (Metronidazole) و تیتراسایکلین (Tetra cycline) چوار ھەفتە پێش ئەنجامدانی لێنۆڕەکە.
٥-بەکارنەھێنانی ھیج (H2blocker) وەکو فامۆتیدین (Famotidine) و رانتدین (ranitidine)
و زانتاک (Zantac) و….ھتد لەماوەی (24) کاتژمێر پێش ئەنجامدانی لێنۆرەکە.
٦-بەکارنەھێنانی ھیج (proton pump lnhibitors) وەکو ئومیپرازۆل (omeprazole) و پێنتاپڕازۆل (Pentoprazole) و...ھتد دوو ھەفتە پێش ئەنجامدانی لێنۆرەکە.
٧-پێدانی دەرمانی (Urea C14 capsule) پانزە دەقیقە پێش ئەنجامدانی لێنۆرەکە.
بەبەرجەستە کردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە ئەوا ئەنجامێکی وردو دروستمان دەست دەکەوێت لە لێنۆری ھەناسە بۆ دەست نیشانکردنی بەکتریای (H.pylori) .
ئەنجامدانی لێنۆری بەکتریای گەدە (H.pylori) لە نەخۆشخانەکەمان ئەنجام دەدرێت بە سەرپەرشتی د.هیمداد حوێز