زانیاری تەندروست

ئایا نەخۆشی هەستیاری پاقلە چیە ؟
کێ تووش دەبیت و نیشانەکانی جین ؟
نەخۆشی هەستیاری پاقلە بریتیە لە نەخۆشیەکی بۆماوەیی لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەكانی لە ڕێگەی كڕۆمۆسۆمی (X) ەوە ، كەواتە منداڵی كوڕ زۆرتر تووشی ئەو نەخۆشیە دەبێت لە مندالی کچ چونکە تەنها یەک کروموسومی x ی هەیە بەلام بۆ تووشبونی کچ پێوویستە هەردوو کرۆمۆسومەکە هەلگربن ، هۆکارەکەی بریتی یە لە نەبوونی ئەنزیمی گلوکوز -٦-فوسفات دی هایدروجینەیز ، کە رۆلی هەیە لە رێکخستنی کارلێکە کیمایی یە زیندەگی یەکانی لەش وە بەرپرسە لە پاراستی خرۆکە سورەکانی خوێن لەدژی کارلێکی ئوکسان و شی بوونەوە کاتێک کەسەکە هەندێ جۆر خواردن و دەرمان دەخوات ، گرینگترینی ئەو جۆرە خواردنانە بریتی یە لە پاقلە هەرلەوەشەوە ناوەکەی هاتووە بە نەخۆشی هەستیاری پاقلە .
نەبوونی ئەم ئەنزیمە ئەبێتە هۆی ئەوەی خرۆکە سورەکانی خوێن تووشی تێکشکان و شی بوونەوە بێن ..
نەخوشی هەستیاری پاقلە یاخود کەمی ئینزیمی گلوکوز - ٦ - فوسفات دیهایدروجینیز یەکێکە لە نەخوشیە باوەکانی ئینزیم لە مندالان دا لە سەرتاسەری جیهان دا وە نزیکەی زیاتر لە ٤٠٠ ملیون کەس توشبوو هەن ، هەروها زیاتر بلاوە لەناوچەکانی روژهەلاتی ناوەراست ، ئەفریقیا وە باکوری ئاسیا .
رێگاکانی دەرکەووتنی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی بەم شێوازانەی خوارەوە دەبێت :
١- زەڕدووی و کەمخوێنی لە مندالی تازە لەدایک بوو .
٢- لە گەورەدا بە شێوەی زەردووی و کەموێنی ، زەرد هەلگەڕانی پێست ، گوڕانی ڕەنگی میز بۆ ڕەنگێکی تۆخ وەک چای لێ دێت ئەمەش کاتێک روو دەدات کە کەسەکە پاقلە بخوات یاخود دوای کۆمەلێک هوکاری تر وەکو هەوکردنی ڤایروس یان بکتریا یاخود کومەلێک دەرمانی دیاری کراو.
٣-زۆر و كەم دەركەوتنی نیشانەكان دەگۆڕێت بە گوێرەی جۆری خواردن و دەرمانە قەدەغەکراوەکان ، بڕی خواردنەكە یان بڕی دەرمانەكان، یان بڕی نەبوونی ئەنزیمەكە لە منداڵەكەدا.
ئەم خواردن و دەرمانانەی دەبێتە هۆی شیبوونەوەی خڕۆكە سورەكان بیتین لە :
۱-هەندێ جۆر دەرمان وەك : هەندێ دژە بەكتریا، دەرمانی چارەسەری مەلاریا ، دەرمانی سەلفا ، ئەسپرین، دەرمانە ژان لابەرەکان (NSAID)، نایتروفیورانتوین ، فیتامین k....
۲-هەندێ ماددەی كیمیایی وەك بەنزین و نافسالین .
۳- هەوكردنی بەكتریا یان ڤایرۆسی.
٤- پاقلە : تەنها ئەو كەسانەی ئەو جۆرە نەخۆشیەیان هەیە بە خواردنی پاقلە تووشی كەم خوێنی دەبن ,ئەگەری هەیە بە بۆنی باقلەش توش بن.
٥- هۆکاری تر ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شیکردنەوەی خرۆکە سورەکانی خوێن وەك : فاسوڵیا , نۆك , گەنمەشامی، نیسک , شەربەتی گیراوە خواردنە قوتووکراوەکان ، ئیندۆمی, ماجی , مەعجونی ددان, دۆشاوی تەماتە, چا , وەهەندێ شتی تر وەک خەنە ....
چارەسەر و ڕێنمایەکان :
١- نەخوشی پاقلە نەخوشیەکی بوماوەیی یە بۆیە تا ئیستا هیچ چارەسەرێکی نیە تەنها ئەوە نەبێت دەبی کەسی تووشبوو خوی لە هۆکارەکان بپارێزیت.
٢-دوورکەوتنەوە لە خواردنی پاقلە و ئەو دەرمانانەی ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شی بوونەوەی خوێن لە کەسی تووشبوو .
٣-هەرکاتێک هەستت کرد منداڵەکەت رەنگی زەردە یان ڕەنگی میزەکەی وەک چای لێهاتووە یەکسەر سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکە بۆ پشکنین جونکە ئەگەر خوێنی منداڵەکە زۆر کەمی کردبوو دەبێت بە زووترین کات خوێن وەربگرێت و بخرێتە ژێر چاودێری پزیشك.
٤-هەر نەخۆشێک پێوویستە لیستی ناوی ئەو خواردن و دەرمانانەی هەبێت کە قەدەغەکراون لە نەخوشی هەستیاری پاقلە و وەک ناسنامە بیپارێزیت ڵای لەکاتی هەر نەخوشکەوتنێک یاخود سەردانیکردنێکی پزیشکی بەپزیشکی چارەساز پیشانبدرێت بۆ ئەوەی ئەو دەرمانانەی پێ نەدرێت.
٥-نەخۆشی هەستیاری پاقلە لەگەڵ گەورەبووندا نیشانەكانی كەمتر دەردەكەون، ئەوەش لەوانەیە بەهۆی گەورەبوونی قەبارەی خڕۆکە سورەکانی خوێنەوە بێت لەگەڵ گەورەبوونی تەمەندا.
٦-هەرکاتێك باوك و دایك ئەو نەخۆشیەیان هەبوو یان كەسی نزیكیان هەیبوو باشر وایە پشكنینی خوێن بۆ منداڵەكەت بكەیت بۆ ئەوەی پێشوەختە بزانرێ کە ئەو نەخۆشیەی هەیە یان نا بۆ ئەوەی منداڵەکەت بپارێزی لەو خواردن و دەرمانانە..
 
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەك.
د.میدیا کاکل پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان ڕۆژانە لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری ممیهرەبانی نەخۆشەکانی دەبینێت.