ئازاری پاژنەی پێ
بریتیە لە ھەوكردنی بەستەری ژێر پێ كە یارمەتی ڕۆیشتن دەدا, زۆر جار ئەگەر حاڵەتەكە درێژخایەن بوو كلس لە كۆتایی بەستەرەكە دروست دەبێت, وەكو ئێسكی زیاد بەدەردەكەوێ.
نیشانەكانی:
بەیانیان زوو ناتوانێت ڕێبكات تاوەكو چەند خولەكێك بە یەكەك لە نیشانە سەرەكیەكانی ئەم حاڵەتە دادەنرێ.
ھەروەھا ئازارەكە دووبارە دەبێتەوە پاش پشودانێكی زۆر.
ئازارەكە بەشێوەی سوتانەوە یاخود وەكو چەقۆ وایە لەژێر پاژنەی پێ.
ھۆكارەكان:
١: زیادبوونی كێشی لەش.
٢: ڕاوەستان بۆماوەیەكی درێژ.
٣: خراپی پێڵاو ،ڕەق بێ یاخود فلات بێ.
دەستنیشانكردن:
لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ دەبێ تەنانەت زۆر جار پێویستی بە تیشك گرتن نابێ.
خۆپاراستن و چارەسەركردن:
١: دابەزاندنی كێشی لەش.
٢:بەكارھێنانی پێڵاوی دروست(ناو پێڵاوەكە قەوسی ھەبێت و تۆزێك بەرزبێت و نەرم بێت).
٣: ڕانەوەستان بۆمایەكی درێژ.
٤:بەكارھێنانی ناوكەفی نەرم(heel pad)بۆ ناو پێڵاو یاخود دەتوانرێ لەناو ماڵیش بەكاربھێنرێ.
٥: بەكارھێنانی دەرمانی ئازارشكێن و دژەھەوكردن كە لەلایەن پزیشكەوە بۆماوەیەكی دیاریكراو دەدرێت.
٦: وەرزشكردن بۆ لێك كشانی بەستەری ژێر پێ و ھەروەھا بەقوەتكردنی ماسولكەی قاچ.
٧: چارەسەری سروشتی بە بەكارھێنانی ئامێری تایبەت وەك و سۆنار یاخود (shock wave therapy).
٨: لێدانی دەرزی دژەھەوكردن یاخود پلازما لە شوێنی ئازارەكە ئەگەر حاڵەتەكەی درێژخایەن بوو كە ئەمەش لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە دەبێ.
٩: نەشتەرگەری بەلابردنی كۆتایی بەستەرەكە لەسەر ئێسكی پاژنەی پێ كە بەدەگمەن پێویست دەبێ.
د.محمد عبداللە پسپۆڕی ئێسک و شکان ڕۆژانە لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری میهرەبانی نەخۆشەکانی دەبینێت.