گرێی مێشك نەخۆشیە مەترسیدارەکە
به ترسناكترین نه‌خۆشی داده‌نرێت ، هیچ هۆكارێكى دیاریكراو نییه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه.
گرێی مێشك : یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه ترسناكانه‌ی كه تووشی مرۆڤ ده‌بێت و كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت ، گرێی مێشك له ئه‌نجامی زۆربوونی خانه‌كان به شێوه‌یه‌كی نا ئاسایی دروستده‌بێ و
چه‌ندین جۆری هه‌یه:
هه‌ندێك له‌و گرێیانه ده‌كرێت پیس بێت ، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌كرێت گرێیه‌كی پاك بێت .
نیشانەکان::
۱)یه‌كێك له دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه بریتییه له بوونی سه‌رئێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كاتیش سه‌رئێشه‌كه توندتر ده‌بێت ، به‌ڵام شایه‌نی باسه كه هه‌موو سه‌رئێشه‌یه‌ك به‌واتای تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه نایه‌ت .
۲)هه‌روه‌ها دڵتێكه‌ڵهاتنی زۆر و ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام یه‌كێكی تره له نیشانه باوه‌كانی
۳)لاوازبوونی ئاستی بینیی كه‌سه‌كه یه‌كێكی تره له نیشانه ئه‌و نه‌خۆشییه ، به تێپه‌ڕبوونی كاتیش له‌وانه‌یه ببێته هۆی كوێربوونی كه‌سه‌كه یان هه‌موو شته‌كان به دوان ببینێت
٤)له‌ده‌سدانی هه‌ست له پێیه‌كان و ده‌سته‌كان یه‌كێكی ترن له نیشانه‌كان و به شێوه‌یه‌ش جه‌سته هاوسه‌نگی له ده‌ستده‌دات . وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه تووشی زمانگیری بێت و نه‌توانێت قسه بكات .
هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه :
هیچ هۆكارێكی دیاریكراو نییه تایبه‌ت بێت به‌و ته‌خۆشییه به‌ڵام زانایان ئاماژه‌یان به چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی داوه ، یه‌كێك له‌و هۆكارانه بۆ هۆكاری بۆماوه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، زۆرجاریش به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه‌وه ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه زیاتر ده‌بێت هه‌روه‌ها به‌ركه‌وتنی تیشكیش یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كان ، جا تیشكی ئه‌تۆمی بێت یان تیشكه ئایۆنییه‌كان .
چارەسەر:
١-چاودێری کردن :ئەگەر گرێیەکی بچووک بێت و هیچ نیشانەیەکی لەسەر نەخۆش نەبێت ٫ئەو کاتە دەکرێت نەخۆش هەر ٦ مانگ جارێک تیشکی ڕەنین موگناتیسی M.R.I بگرێت.
٢-وەرگرتنی پارچەیەک لە گرێیەکە :لەو حاڵەتە چارەسەرەکە دەگۆڕدرێت بە پێی ئەنجامی تاقیگە .
٣-وەرگرتنی چارەسەری کیمیاوی.
٤-وەرگرتنی چارەسەری تیشکی.
٥-نەشتەرگەری.
د.هیمداد هادی پسپۆڕی مێشک و دەمار ڕۆژانە لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەی میهرەبانی نەخۆشەکانی دەبینێت.
بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی سکرتێری د.هیمداد هادی بکەن ٠٧٥٠١٠٠١٨٣٤ پسپۆڕی مێشک و دەمار.