زانیاری تەندروست

ئەمانە گرنگترین هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژن :

1- هۆكاری بۆماوەیی : ئەم حاڵەتە لە تەمەنێكی زووەوە دەردەكەوێت و جگە لەمەش پەستانی دەرونی یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ .
2- گرفت لە هۆرمۆنەكاندا :لە تەمەنی هەرزەكاریدا و بە تایبەت لەو كاتانەی كە كیس لەسەر هێلكەدان دروست دەبێت لە خانماندا وزیاد بوونی ئاستی هۆرمۆنی ئەندرۆجین لە پیاواندا هۆكارە بۆ ڕوتانەوەی قژ .
3-زۆر خواردنی ژەمە خێراكان : ئەو كەسانەی ژەمی خێرا زۆر دەخۆن و ڕێژەی ئاسن و ڤیتامین لە لەشیاندا كەمدەبێتەوە، ئەمانە هۆكار دەبن بۆ هەڵوەرینی قژ .
4- توڕەی و ماندوێتی و كاركردنی بەردەوام و بە تایبەت كاتی تاقیكردنەوە و ئەركی قورس ، هەموو ئەم حاڵەتانە دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ .
5- تێكچوونی ئاستی دەردانی هۆرمۆنەكانی ڕژێنەكانی پەریزاد بە بەرز بوونەوە یان نزم بوونەوەی دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ .
6- خواردنی هەندێك جۆری دەرمان ، وەك دەرمانەكانی چارەسەری زیپكە و كەپسولی تایبەت بە دابەزاندنی كێش .
7- زۆر بەكارهێنانی موجەفیفە و ئامێرە گەرمەكان ، لەگەڵ جێڵ بۆ رێكخستنی قژ .
بۆ ذڵنیا بوون لە هۆکارەکانی هەڵوەڕێنی قژتان, تاقیگەمان ئەم تێستانە ئەنجام دەدات:
هۆڕمۆنی Testosterone
هۆڕمۆنەکانی غودە T3 ,T4 ,Tsh
پێکهاتەکانی گشتی خوێن CBC
ئاسن Iron
زینک zinc
ڤیتامین: vitamin D3