نەهاتنە خوارەوەی هێلکە گونەکان (undescended Testis))
واتا لە کاتی منداڵبوون دا هێلکە گونەکان، یەکێکیمان یاخود هەردووکمان نەهاتوونەتە خوارەوە بۆ ناو تورەگەی گوون، یان کەوتوونەتە بەشی خوارەوەی سک (inguinal canal )، یان لەناو سکن یان هەندێک جاریش تەواو پوکاونەتەوە.
یەکێک لە حاڵەتە هەرە باوەکانی نەخۆشیە زگماکیەکان لە منداڵی تازە لە دایک بووی کوڕدا بە ڕێژەی (١٪ بۆ ٤،٦٪ ) دایە.
مەترسیەکانی:
1.نەزۆکی، بەتایبەتی ئەگەر هەردوو لای بێت وە زوو چارەسەر نەکرێت.
2.پوکانەوەی گونەکان .
3.گوومانی زیاد بوونی تووش بوون بە شێرپەنجەی گوون .
دەست نیشانکردن:
1.پشکنین لەلایەن پسپۆڕدا، وە هەندێک جار لەلایەن دایک و باوکانیش داهەستی پێ ئەکرێت.
2.سۆنار.
3.نازوری هەناوبینی.
4.تیشکی MRI.
چارەسەر:
-لە شەش مانگی یەکەمی ژیاندا بەدواداچونی بۆ ئەکرێت، چونکە لەوانەیە بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری خۆیان بێنە خوارەوە.
-لە دوای شەش مانگی یەکەمی ژیاندا دەبێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێت، وە بۆ ئەوەی نەخۆشەکە وەکو پێویست سوود لە ئەنجامی نەشتەرگەریەکە ببینێت وەتوشی نەزۆکی نەبێت لە داهاتوودا وا باشە لە پێش تەمەنی یەک ساڵیدا، ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام بدرێت.
د.زبێر محمد اغا پسپۆڕی نەشتەرگەری میزەڕۆ
بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی سکرتێری د.زبێر بکەن ٠٧٥٠١٠٠١٨٣٩.