زانیاری تەندروست

بۆچی دەستەکان دەلەرزن؟
هۆکاری لەرزینی دەستەکان
لەرزینی دەستەکان ... زۆرجار تێبینی ئەوە دەکرێ کەسێک بەبێ ئەوەی بە بارودۆخێکی دەروونی و هەڵچون تێپەڕێت بەردەوام دەستەکانی دەلەرزێت.
بەڵام هۆکارەکانی لەرزینی دەستەکان چین ؟
بۆچی ناتوانین جڵەوی لەرزینی دەستەکانمان بکەین؟
چەندین بەشی مێشک هەن کە بەرپرسیارن له کۆنترۆڵکردن و جڵەوی لەش
بوونی هەر کێشەیەکیش لە مێشکدا لەوانەیە ببێتە هۆی لەرزینی دەستەکان ... لەرزینی دەستەکانیش هۆکارێکە بۆ نەخۆشیە جەستەیی و دەروونیەکان کە پێویستە کەسەکان گرینگی پێ بدەن .
لەرزینی دەستەکان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە:
1. ئەوکەسانەی کە بەڕێژەیەکی زۆر کافایین دەخۆنەوە لە دواتردا کاتێک وازی لێدەهێنن دەبیتە هۆی ئەوەی تووشی لەرزینی دەستەکانی بکات.
2. هەندێک دەرمان هەن کەدەبنە هۆی لەرزینی دەستەکان. بەتایبەتی گەر بەبێ ڕێنمایی پزیشکی بخورێت .لەوانەش ئەو دەرمانانەی کە دژی خەمۆکین ، درمانی پەستانی خوێن و ڕەبۆ .
3. زۆر خواردنەوەی مادە کهولیەکان کە وادەکات کەسەکان بۆ ماوەیێك بەردەوام دەستەکانیان بلەرزێت .
4. ناڕێکی سیستەمی دەماریی کە بریتیە لە کەمخەوی و فشاری خوێن.
5. قسەکردن بۆ کۆمەلێک خەڵک ، یان کاتی چاوپێکەوتن و توشبوون بە شلەژان یەکێکیترن لە هۆکارەکانی لەرزینی دەستەکان.
6. زۆرجار نەخۆشییەکانی وەک پارکنسن لە مێشکدا دەبێتە هۆکار .. ئەم نەخۆشیە بریتییە لە ناڕێکی سیستەمی دەمارەسەرەکییەکانی مێشک . یەکێک لە گرینگترین نیشانەکانیشی لەرزینی دەستەکانە.
د.هیمداد هادی پسپۆڕی مێشک و دەمار
بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی سکرتێری د.هیمداد هادی بکەن ٠٧٥٠١٠٠١٨٣٤