((بەرزبوونەوەى فشارى خوێن))
هەركاتێك فشارى خوێن لە ڕێژەى(90/140ڕێژەی ئاسایی) زياتربوو بە بەرزبوونەوەى فشارى خوێن دادەنرێت
هۆکارەکانی بەرز بونەوەی فشاری خوێن
لە 95% ئەم نەخۆشيە هۆكارێكى دياريكراوى نييە هوكارەكانى تر كە لە 5% يە ئەمانەن:
1- نەخۆشیەکانی غودە(رزينەرەكان)
2-هەندێک جۆری دەرمان
3- هەندێک نەخۆشی گورچیلە
4- هەندێک نەخۆشی خوێن بەرەکان
5-مادە كحوليكان
6- جگەرە

سەرئێشە يان گێژبوون بكات
جۆرەكانى بەرزبوونەوەى فشارى خوێن
جۆری نيە بەڵام هەندێك جار بەس لاى سەرەوە يان لاى خوارەوە بەرزدەبێتەوە يان هەردوك،
ئایە بەرزبوونەوەى فشارى خوێن لە رەگەزى نێر يا مێ زياترە،بۆچی؟
تاوەكو تەمەنى 45سالی لە پياوان زياترە بەڵام پاش ئەو تەمەنە وەكو يەكن
ئەو نەخۆشيانە چين مرۆڤ گيرۆدەى بەرزبوونەوەى فشارى خوێن دەكات، واتە ياريدەدەرن يارمەتى دەرەكان ئەمانەن
1-قەڵەوى
2-تەمەن (واتا نەخۆشى بەساڵا چووانە)
3-زيادبوونى چەورى خوێن
4-بۆماوە
5- جگەرەكێشان
6-وەرزش نەكردن
7-هەندێك جۆرى دەرمان(ئازارشکێنەکان)
مەترسی وترسناكی بەرزبوونەوەى فشارى خوێن
يەكێكە لە هۆكارەسەرەكيكان بۆ نەخۆشيەكانی دڵ, پەکەوتنی گورچیلە, جەڵتەى دڵ, جەڵتەى مێشك, لە دەستدانى چاوەكان, پەکەوتنی دڵ
كەسی توشبوو بە بەرزبوونەوەى فشارى خوێن چۆن بتوانێت رۆژانە لە گەڵی بژيت واتە مرۆڤ لە كارى رۆژانەى دوانەخات ؟
ئەگەر چارەسەرەكانى واتا دەرمانەكانى
بەجوانی بخوات(فشارى خوێنى كۆنترۆڵ بێت) وەكو كەسێكى ئاسایى دەبێت
ئەوخۆراكان چين كە بەرزبوونەوەى فشارى خوێن بەهێزدەكات ، ئەو خۆراكان چين كە بەرزبوونەوەى فشارى خوێن لاواز دەكات، بۆچی؟
بەگشتى خوێ و چەورى زيادى دەكەن, سەوزەو میوە کەمی دەکات
پەيوەندی نێوان دووگيانى (حمل) و بەرزبوونەوەى فشارى خوێن چييە؟
ئەگەر ئافرەتى دووگيان بەرزبوونەوەى فشارى خوێنى هەبوو ئەوە كاريگەری نەرينى دەبێت سەرخۆى وكۆرپەلەكەشى پێويست دەكات زۆر بەجوانى كۆنترۆڵ بكرێت. حالەتێكمان هەيە بەرزبوونەوەى فشارى خوێن لە كاتى دووگيانى دا دروست دەبێت (واتا نەخۆشەكە پێش دووگيانى نەى بووە) پاش دووگيانى زۆربەيان فشارى خوێنيان ئاسايدەبێتەوە
ئايا بەرزبوونەوەى فشارى خوێن لە تەمەنى (بچوك ،لاو، بەتەمەن )جياواز توشي مرۆڤ دەبێت،بۆچی ؟
زۆر بەكەمى لە منداڵ و لاو دەبێت بۆ نموونە ئەگەر بۆماوەيان هەبێت يان نەخۆشى گورچيلەيان هەبێت, گرفتيان لە غودە هەبێت
بەرزبوونەوەى فشارى خوێن نەخۆشيەكی درێژخايەنە وچارەسەرى نيە بەومانايەى نەخۆشەكە تا لە ژياندا ماوە دەبێت دەرمان بخوات
چارەسەرەکان چین
چارەسەری بێ دەرمان
وەرزش كردن, نەهێشتنى قەڵەوى, كەم خواردنى خوێ و چەوری, دووركەوتنەوە لە جگەرە و مادە كحوليەكان
چارەسەری دەرمان
چارەسەرى نيە بەومانايەى پاش ماوەيەك پێويستى بەدەرمان نەمينێت, بەڵام ئەەگەر نەخۆش بەجوانى دەرمانەكانى خوارد واتا كۆنترۆڵكردنى بەرزبوونەوەى فشارى خوێنەكى كرد نزيك لە مرۆڤێكى ئاسایى دەژى
د.ایاد سمین پسپۆڕی هەناو و دڵ و سینگ لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری میهرەبانی