دەتوانی بە پێی ئەم جۆرە خوێنانە لەگەڵ پیسایی دەست نیشانی جۆری نەخۆشیەکەت بکەیت بە ئاسانی
خوێن لەگەڵ پیسایی
* دڵۆپێک یان زیاتر خوێنی گەش (سۆر) + بێ ژان = مایەسیری
* دڵۆپێک یان زیاتر خوێنی گەش (سۆر) + بە ژان = شەقبوونی کۆم
* خوێنی تێکەڵ بە پیسایی + لەدەستدانی کێش+ کەمخوێنی = شێرپەنجەی قۆلۆن
* خوێنی تێکەڵ بە لینجاو + ژانەسک + لەدەستدانی کێش + کەمخوێنی = شێرپەنجەی قۆلۆن یان هەوکردنی قۆلۆنی درێژخایەن
* گۆڕانی ڕەنگی پیسایی بۆ ڕەش = خوێنبەربوون لە قورحەی مەعیدە و دوانزەگرێ
* خوێنی گەش لەو نەخۆشانەی تووشی جەڵتە بوون = بەهۆی خوێن شلکەرەوەکانە وەک ئەسپرین، پلاڤێکس و وارفارین.
* سکچوونێکی تازە تێکەڵ بە خوێن = دایزێنتری
تێبینی :
* پێشبینییەکان نزیککراوەیین، مەرج نییە هەموو نیشانەکان هەبن لە هەمان کەس.
* وەرگرتنی چارەسەر بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە دروست دەکات چونکە دەستنیشانکردن گرنگترە لە وەرگرتنی چارەسەری.
* پشتگوێخستنی ئەو حاڵەتە ئاڵۆزی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.
د.کاوە محمد باجەلان
پسپۆڕی نه شته رگەری گشتی ونەشتەرگەری جگەر وهه رس ونه شته گەری قه له وی و شێرپەنجە
(مامۆستای زانکۆ)